دوو منداڵى كورد له‌ بێشكتاش چاودێری ده‌كرێن

دوو منداڵى كورد له‌ بێشكتاش چاودێری ده‌كرێن
دوو منداڵى كورد له‌ بێشكتاش چاودێری ده‌كرێن
وه‌رزشكارانى به‌هره‌مه‌ندی كورد هه‌میشه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان چاوى زۆربه‌ى یانه‌كانیان له‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌ڵكێشى ریزى یانه‌كانى خۆیان بكه‌ن و سوود له‌ تواناكانیان وه‌ربگرن، ئه‌كادیمیاى یانه‌ى بێشكتاشى تورى یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كادیمیانه‌ى كه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى یاریزان ئاماده‌ ده‌كات، له‌ رێگه‌ى راهێنه‌ره‌كانیان په‌ره‌ به‌تواناكانیان ده‌ده‌ن، دوو یاریزانى به‌هره‌مه‌ندى كوردی دانیشتوى شارى هه‌ولێر كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یان ماوه‌ى دوو ساڵه‌ له‌ ووڵاتـى توركیا ده‌ژین ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و یانه‌ توركیا چاودێری ده‌كڕێن بۆ گه‌یشتن به‌ لوتكه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌بو به‌كر كاوانى باوكى ئاده‌م و ئه‌دهه‌م بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئێمه‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ له‌ ووڵاتى توركیا ده‌ژین له‌ شارى سامسون خۆشم هه‌میشه‌ حه‌زم له‌ وه‌رزش بووه‌ به‌ تایبه‌ت تۆپى پێى ئێستاش دانه‌بڕاوم به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌م، دوو كوڕه‌كه‌شم ئاده‌م و ئه‌ده‌هه‌م زۆر حه‌زیان له‌ تۆپى پێییه‌ له‌ ئه‌كادیمیاى بێشكتاشه‌، له‌ رووى ئاسته‌وه‌ زوو خۆیان گونجاند و ئاده‌م گۆڵكاری ئه‌كادیمیاى بێشكتاشه‌ له‌ خولى لیگاى منداڵان، هه‌موو مندالێك ده‌بێ مانگانه‌ بڕى 16لیره‌ى توركی بدات، ته‌نیا ئێمه‌ ناده‌ین چونكه‌ راهێنه‌ره‌كه‌یان زۆر ئاده‌م و ئه‌دهه‌میان به‌دڵه‌ خۆشی ده‌وێن تاوه‌كو بیر له‌ شوێنى تر نه‌كه‌نه‌وه‌، زۆر جار راهێنه‌ره‌كه‌ ده‌ڵ حه‌ز ده‌كه‌م ئاده‌م له‌ پێش چاوی خۆم گه‌وره‌ بێت تا له‌ پێكهاته‌ى یه‌كه‌مى بێشكتاش ده‌بینم، گوتیشى له‌ ووڵاتى توركیا زۆر گرنگى به‌تواناى منداڵان ده‌درێت هیوادارم له‌ كوردستانیش به‌م شێوه‌یه‌ بێت، گوتیشى به‌هۆى یارى كردنى ئاده‌مى كوڕم له‌ خولى لیگاى منداڵان كه‌ سوپه‌ر مینى مینیكلاری پێ ده‌لین راگه‌یاندكان گرنگى زۆریان پێ داوین، هیوادارم كوڕه‌كانم له‌ تیپه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا داوا بكرێن.
كارزان كانه‌بی
Top