فێرگه‌ى قه‌ڵادزێ گرفتى نه‌بوونى یاریگایان هه‌یه
فێرگه‌ى تۆپى پێى منداڵانى قه‌ڵادزێ ماوه‌ى حه‌وت ساڵه كراوه‌ته‌وه له قه‌زاى قه‌ڵادزێ سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى، له‌م ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین منداڵى به‌هره‌مه‌ند له‌م فێرگه‌یه مه‌شقیان ئه‌نجامداوه و سوودی زۆریان بینیوه‌له‌م باره‌شه‌وه ژینگه محه‌مه‌د راهێنه‌رى فێرگه‌ى قه‌ڵادزێ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌م فێرگه‌یه ماوه‌ى حه‌وت ساڵه به‌رده‌وامین و درێژه‌مان داوه به به‌رنامه‌كه‌مان كه بریتیه له کەبریتییە لە پەروەردەکردنی یاریزان بەشێوەیەکی رێکوپێک ، ئینجا فێرکردنیان بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی ، بەرهەمی چەند ساڵی ڕابردووشمان هەیە ، بۆ نمونە چەندین یاریزانمان ئێستا لەڕیزی تازەپێگەیشتووانی یانە و هەڵبژاردەی شارەکەمان و تیپە میللییەکان یاری دەکەن ، وە پێشتر کچەکانمان یارییان بۆ یانەی قەڵادزێ دەکرد . له باره‌ى ژماره‌ى یاریزانانیش ژینگه‌ى گوتیشى"بەردەوام نزیکەی سەد و بیست یاریزانمان هەیە ، بەڵام هاوینان ڕێژەی فێرخوازان بەرزترە لەچاو وەرزەکانی تر ، ئەمەش بەهۆی پشووی هاوین و نەمانی قوتابخانە، بەگشتی لەئێستادا ڕێژەی کچانمان کەمترە. له‌باره‌ى گرفته‌كانیش ناوبراو گوتیشى" گرفتەکانی فێرگە نەبوونی یاریگای تایبەت بەخۆمان ، ئەوەش وایکردووە کەهەفتەی تەنها یەک ڕۆژ مەشقەکانمان ئەنجام بدەین ، هەروەها شوێن و ژووری تایبەت بەفێرگەمان زۆر بچووکە ، تەنها لەیەک ژوور پێکدی کە کەلوپەل و پێداویستیەکانمان تێدا داناوە . وە نەبوونی سەرچاوەیەکی دارایی بەردەوام ، کەبێگومان هیچ شتێک بەبێ لایەنی ماددی بەڕێوەناچێ ، بەتایبەت فێرگە پێویستی زۆری بە تۆپ و شەواخس و کەلوپەلی ڕاهێنان و خواردن و خواردنەوە هەیەبۆ منداڵەکان ، لەگەڵ ئەوەی کە زۆرجاریش لەلایەن خەڵکی دڵسۆز هاوکاری کراوین.
كارزان كانه‌بی