كاوه حه‌سۆ چاوی له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كوردستان
كاوه حه‌سۆ گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرو هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كه وه‌كو تاكه كوردی رۆژئاوای كوردستان یارى له‌ر یزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ده‌كرد، له دواى هاتنیشى بۆ باشورى كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ چه‌ند وه‌رزێك به‌رده‌وام بوو له پارێزگاری كردن له گۆڵى یانه‌كه و چه‌ندین نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پیرمام به‌ده‌ستهێنا، ئێستا له خولى پله دووى وو‌ڵاتى هۆله‌ندا یارى ده‌كات، به‌ڵام ناوبراو چاوى له‌وه‌یه رۆژێك بگه‌رێته‌وه كوردستان و یارى له خولى نایابى كوردستان بكات، له‌م باره‌شه‌وه كاوه حه‌سۆ گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له دواى رۆیشتنم له كوردستان و چوونم بۆ وو‌ڵاتى هۆڵه‌ندا وه‌كو په‌نابه‌رێك به‌رده‌وام بووم له وه‌رزش كردن و پارێزگاریم له ئاستى خۆم كرد، هه‌رچه‌نده یانه‌ى زۆر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى من له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌رزش بكه‌م، له نێوان هه‌موو یانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ى (Vitssa) ى پله دووى خولى هۆڵه‌ندیه وه‌كو گۆڵپارێز له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام له خوله‌كه، تاكو ئێستاش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان و ئاستم وه‌كو پێویسته، گوتیشى هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش دڵخۆشم و هیچ گرفتێكم نییه ده‌مه‌وێ زیاتر ئاستى خۆم به‌ره‌ووپێش ببه‌م، له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ كوردستان كاوه گوتیشى" باوه‌ڕ بكه‌ن زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بگهرێنهوهكوردستان و خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان بكه‌م، په‌نا به‌خوداى گه‌وره ده‌گه‌رێنه‌وه كوردستان و خزمه‌ت به وه‌رزشى كوردستان ده‌كه‌م، بێگومان وه‌رزش كردنیش له وڵاتێكى وه‌كو هۆڵه‌ندا بۆمن كارێكى وا ئاسان نییه ده‌مه‌وێ وه‌كو كوردێك جێ ده‌ستى خۆم پێشانی هه‌موو لایه‌ك بده‌م.
كارزان كانه‌بی