ئارام ساڵح ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
ئارام ساڵحى زۆرانبازى سه‌ربه‌ستى جیهانى كوردستان و شارى هه‌ولێر كه له ماوه‌ى رابردوو له چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌شدارى كردوه و ئه‌نجامى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كات كه له ماوه‌ى داهاتوو له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانى مالیزیا و هیند و تایله‌ند به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى زۆرانبازى سه‌ربه‌ست بكات، له‌م باره‌شه‌وه ئارام ساڵح ناسراو به ئارامێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" به‌رده‌وام له ئاماده‌كاری دام بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به‌شدارى زۆرترین پاڵه‌وانیه‌تى جیهانییه‌كان بكه‌م، هه‌رچه‌نده چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك هه‌یه له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانى مالیزیا و هیند و تایله‌ند، به‌ڵام كاتى ده‌ستپێكى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه دیارى نه‌كراوه له‌ئێستاشدا ئه‌كادیمیاكان له‌ووڵاتانى ده‌ره‌وه چاڵاكیه‌كانیان كه‌م كردۆته‌وه به‌هۆى كه‌م درامهتیان ، به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌شم هه‌یه پاڵه‌وانیه‌تى ئه‌نته‌ر ناشنال ریستل ستارحهوت له كوردستان نمایش بكه‌م، ئه‌گه‌ر هاوكارى باشم هه‌بێت ده‌توانم ئه‌و به‌رنامه‌یه له كوردستان جێ به‌جێ بكه‌م، ده‌توانم 1 زۆرانبازى گه‌وره‌ى جیهانى بهێنمه كوردستان له هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان ده‌توانم شتێكى جوان بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستى ئه‌م یارییه جیهانیه و ناوى هه‌ولێرو كوردستانیش به‌رز بكه‌ینه‌وه به ئاڵاى كوردستان، ده‌مه‌وێت له رێگه‌ى گۆڤاری گوڵانه‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م ئاشنا بێت به به‌رپرسانى وه‌رزشى خۆشم په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌م، هه‌ركات وه‌ڵامى ئه‌رێنیم وه‌رگرت كار بۆ ئه‌نجامدانى ده‌كه‌ین.
كارزان كانه‌بی