كچانى سیروانى نوێ چاوییان له‌ نازناوه‌

كچانى سیروانى نوێ چاوییان له‌ نازناوه‌
كچانى سیروانى نوێ چاوییان له‌ نازناوه‌
تیپى تۆپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ دواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولى فوتساڵى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌ ئێستادا یانه‌كه‌ ئاماده‌كارییه‌كانى چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامى شایسته‌ له‌م یارییانه‌ به‌ده‌ست بهێنێـت و هه‌نگاو بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه‌، كچانى سیروانى نوێش ئه‌مساڵ به‌ شێوازێكى تۆكمه‌ خۆیان ئاماده‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئامانجه‌كه‌یان بپێكن له‌ یارییه‌كان،له‌ چوار گۆشه‌ى زێرینش هه‌ریه‌ك له‌ كچانى(سیروانى نوێ، ئافرۆدێت،چۆمان ، زێره‌ڤانى)كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه‌ عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى تیپى كچانى سیروانى نوێ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى"ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ چوومه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌لێنى ئه‌وه‌م پێدان كه‌ تیپه‌كه‌ بگه‌یننه‌ چوارگۆشه‌ى زێرین، توانیومانه‌ ئه‌و ئامانجه‌ش بپێكین كه‌ گه‌یشتنمان بوو به‌ چوار گۆشه‌ى زێرین له‌ نێوان ئه‌م تیپانه‌ى به‌شداربوون، به‌یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش توانیومان سه‌ركه‌وین، ئێستاش ئاماده‌كارى باشمان كردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و قۆناخه‌ زۆر سه‌خته‌، له‌ گروپه‌كه‌ى خۆشمان سه‌رجه‌م یانه‌كان ئاستی باشیان هه‌بوو ركابه‌رییان ده‌كرد ئێمه‌ش توانیومانه‌ سه‌ركه‌وین، ئه‌مساڵ یارى به‌هێزمان كردووه‌ له‌ هه‌ردووخول ، له‌ چوارگۆشه‌ى زێرینش چاومان له‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین به‌ هه‌مان ریتم یارى بكه‌ین و نازناوى فوتساڵى كوردستان له‌ ئاستى كچان بهێنینه‌وه‌ شارى سلێمانى كه‌ پاڕساڵیش له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌ده‌ستمان هێنا، له‌ ئێستاوه‌ش كارمان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ئه‌وه‌ نازناوه‌ له‌ سلێمانى بێت له‌گه‌ڵ كچه‌كانم به‌لێنى ئه‌نجامى گه‌وره‌مان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ناوى خۆمان و شاره‌كه‌مان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌، یانه‌كه‌شمان تیپێكى ئاسان نابێ و ده‌سته‌ى كارگێڕی و هانده‌ران پاڵپشتى خۆیان بۆ ئێمه‌ دووپات كردۆته‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top