پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رزه‌وی نایابى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت

پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رزه‌وی نایابى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رزه‌وی نایابى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى سه‌رزه‌وی كوردستان وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى به‌ ئامانجى زیاتر گرنگیدان به‌ تواناكانى یاریزانان و به‌ره‌ووپێشبردنى ئاستى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان، بڕیاره‌ له‌م مانگه‌ یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رزه‌وی یانه‌كانى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ببات به‌به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئاسۆ عادل سكرتێرى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى سه‌رزه‌وى كوردستان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆمان به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌ تواناكانى یاریزانان و خزمه‌ت كردنى زیاتری ئه‌م یارییه‌ به‌فه‌رمى له‌ یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى سه‌رزه‌وی كوردستان نوسراومان بۆ لێژنه‌ى ئۆلمپی هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى بفه‌رموون له‌سه‌ر سه‌رف كردنى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ داوامان كردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رزه‌وی یانه‌كانى كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا یارییه‌كانى له‌ شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، ئاسۆ گوتیشى" هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى (سلێمانى، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى،هه‌ڵه‌بجه‌،كه‌یوان،باباگوڕگوڕ،گازى باكور،مه‌خمور، ئاكرێ،پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر،قه‌ڵاى توركمانى،پێنجوین،نیشتمان،جیهان،دهۆك،رواندز،زێره‌ڤانى، ئاكرێ) بڕیاره‌ به‌شدارى كێبڕكێیه‌كانى سه‌ر ئاستى كوڕان بكه‌ن، ئه‌م خوله‌ بۆ ئاستى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستانه‌ زۆربه‌ى یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، به‌هیوای ئه‌وه‌ین پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى به‌هێز بێت و یانه‌كانى كوردستان كێبڕكێ ئه‌نجامى شایسته‌ بكه‌ن له‌ سه‌ر ئاستى تیپ و یاریزان، تاكو ئێستاش هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونى كات و ساتى خوله‌كه‌ ته‌نیا چاوه‌ڕوانى لێژنه‌ى ئۆلمپی كوردستانین بۆ ده‌ستپێكردنى واده‌كه‌ى هه‌موو ئاماده‌كاری پێویستمان كردوه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه‌.
كارزان كانه‌بی
Top