بە وێنە... پاریس سانجێرمان یاریزانێكی گواستەوە ریزەکانی

بە وێنە... پاریس سانجێرمان یاریزانێكی گواستەوە ریزەکانی
دوێنێ بە شێوەیەكی فەرمی ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گواستنەوەی یاریزانێكی نوێی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یانەی پاریس سانجێرمان لە پێناو بەهێزكردنی ریزەكانی یانەكەی و ئامادەكردنی یانەكە بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو، بەرپرسانی ئەو یانەیە گواستنەوەی عبدو دیالۆیان بە بەهای 32 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە راگەیاند.

دیالۆ لە هێڵی بەرگری یاریی دەكات و تەمەنی 23 ساڵە و لە یارییەكانی وەرزی رابردو لەگەڵ یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوەو هەر ئەمەش بوە هۆكاری گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە لایەن یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە.



Top