بایرن میونخ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک راگەیاند

بایرن میونخ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک راگەیاند
ئەمرۆ سێشەممە، رۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی بڵاوی كردەوە، کە یانەی بایرن میونخ گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەیەكی یانەی شتوتگارت واژۆكرد.

رۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، یانەی بایرن میونخ گرێبەستی لەگەڵ لیۆن داجاكوی هێرشبەری لاوی یانەی شتوتگارت واژۆكرد.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت: یاریزانەكە بەرەگەز كۆسۆفییە و رۆژی هەینی پێشكەشی راگەیاندنەكان و هاندەرانی بایرن میونخ دەكرێت.
Top