یاریكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكى كورده‌

یاریكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكى كورده‌
كالێ كامه‌ران یاریزانى شمشێربازى یانه‌ى ئافرۆدێت
یاریكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكى كورده‌
كالێ كامه‌ران یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یارى شمشێر بازییه‌ له‌ سه‌ر ئاستى شارى سلێمانى و ئاستى هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن ئاست و ئه‌نجامى به‌رزه‌ و خاوه‌نى كۆمه‌لێك ده‌سكه‌وته‌ وه‌كو وه‌رزشوان ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1996ى شارى سلێمانیه‌ ئێستاش یاریزانى تیپى شمشێربازى یانه‌ى ئه‌فرۆدێته‌ قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه‌ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى ناوبراو كردو ئه‌وه‌یش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو له‌ نێو ئه‌م هه‌موو وه‌رزشه‌ یارى شمشیر بازیت هه‌ڵبژارد؟
-سه‌ره‌تاكانى هاتنم بۆ نێو ئه‌م یارییه‌ و خولیاو هۆگر بوونم بۆ ئه‌م یارییه‌ له‌ ساڵى 2008بوو كه‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ تیڤییه‌كان بینى به‌ باوكم گوت و ئه‌ویش خۆى منی برد بۆ به‌شدارى كردن له‌م یارییه‌.
* ئاستى ئه‌م یارییه‌ له‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ شاره‌كانى كوردستان چۆن ده‌بینى؟
-باشه‌، به‌ڵام پێویستى به‌ هه‌وڵى زیاتره‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌م یارییه‌ به‌ به‌ڵكو هه‌موو یارییه‌كانى تر شێوه‌یه‌كى گشتى.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشیه‌وه‌ گرنگى ئه‌وتوێ پێ نادرێت؟
-به‌داخه‌وه‌ له‌ دواى دروستبوونى ئه‌مه‌ى پێى ده‌لێن قه‌یران به‌شێوه‌یه‌ك داروخان دروست بووه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانى وه‌رزش به‌ تایبه‌تى ئه‌م یارییه‌ش به‌شێكه‌ له‌وان.
* كێشه‌و گرفتى ئێوه‌ چیه‌ له‌م یاریییه‌؟
-بێگومان نه‌بوونى یاریگاى تایبه‌ت و پێداویستى یاریكردن به‌ هه‌موو ئامێره‌كانه‌وه‌.
* به‌ بۆچوونى تۆ چى بكرێت باشه‌ بۆ به‌ره‌وو پێش بردنى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان؟
-پێویسته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ و زیاتریش گرنگى پێ بدرێت و خزمه‌ت بكرێت بۆ هه‌بوونى زۆرترین به‌رهه‌م له‌م یارییه‌.
* جگه‌ له‌ شمشیر بازى چ یارییه‌كى تر ئه‌نجام ده‌ده‌ى؟
-من قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیم له‌وێ هه‌موو یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌م، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆلێژ ته‌نها شمشێربازى.
* هه‌ست ناكه‌ى كچان ژماره‌یان كه‌مه‌ له‌م یارییه‌؟
-به‌دڵنیایی ئه‌مه‌ ته‌نها كێشه‌ى یارى شمشێربازى نییه‌ له‌ هه‌موو یارییه‌كانى تر ده‌بینرێت نه‌ریتى كوردی هۆكارێكى گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌.
* خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند گرنگى به‌ تواناكانى تۆ ده‌ده‌ن وه‌كو یاریزان؟
-ئه‌وان هه‌میشه‌ به‌ بوونى من دڵخۆشن به‌ سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنم له‌گه‌ڵمن و پشتگیریم ده‌كه‌ن.
* باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزان؟
-له‌ ئاستى سلێمانى و كوردستان یاریم كردووه‌پله‌ى دووه‌م و سێیه‌م و سێیه‌مى دووباره‌م به‌ده‌ستهێناوه‌.
* هیچ یانه‌یه‌ك داواى یارى كردنى لێت نه‌كردوه‌؟
-كاتێك یانه‌ى ئه‌فرۆدێت داوایان كردم چوومه‌ ئه‌وێ له‌ دواى ئه‌وان یاریم بۆ هیچ یانه‌یه‌كى تر نه‌كردووه‌.
* هیواو و ئاواتت چیه‌ وه‌كو كچه‌ یاریزانێك؟
-یاریكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكى كورده‌، به‌ڵام من ئاواته‌كه‌م ئه‌به‌ستمه‌وه‌ به‌ یارییه‌كه‌وه‌،هیوام وایه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزش گرنگى زیاتر بده‌ن به‌ یارییه‌ تاكه‌كان له‌ جیاتى له‌ ناوچوون به‌ره‌ووپێشه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن بچێت.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌؟
-ده‌مه‌وێ زۆر سوپاسى گۆڤاری گوڵان بكه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌تى به‌ وه‌رزشكارانى ده‌كات له‌ شاره‌كانى كوردستان.

Top