چەند یانەیەكى ئهوروپی سەرسامی مێسیهكهی كەركووكن
یار سهعید ئەو منداڵە بچكۆلەیە بوو لەماوهى ڕابردوودا بوو بە هەواڵی زۆرێك لە میدیاكان، بەهۆی توانا و یاریكردنی لە تۆپی پێدا، یار سەعید كاكەیی لە بنەماڵەیەكی كورد پەروەر لەدایكبووە لەشاری كەركوكی دڵی كوردستان و ههموو كات پشتگیریان لە كوردستان كردووە ، بە تایبەت لە هەموو یاریگایەكی ئیتاڵیا ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان بەرز كردۆتەوە.
یار سەعید و باوكی لە كوردستان لەبەر بهردهوامى دژایەتی كردنیان بڕیاریاندا وڵات جێبهێلن كۆچ بكەن بۆ دەرەوەی كوردستان، باوكی ئەم منداڵە كوردە لەسەر ئەستۆی خۆی لەگەڵ یار (مێسی كەركووك) كوڕی هاته وڵاتی ئیتاڵیا و لە شاری جنۆڤا نیشتەجێ بوون. دوو ساڵ لە ژیانێكی سەخت دەژیان و باری داراییان زۆر خراپ بوو، یار بەهۆی نهبوونی هەندێ جار بەپێ ئەرۆیشت بۆ مەشقەكانی تۆپی پێ ، ئەمەش هۆیەك بوو كە ئاستی وهرزشی دابەزی ، بەڵام دوای دوو ساڵ له ئیتاڵیا مافی پەنابەریان دایە یار و سەعیدی باوكی، ئێستا ئاستی مێسی بەرەو لوتكهیه كە ئەمەش جگە له ناوبانگە بۆ خۆی ناوبانگێكی باشیشە بۆ كەركووك و كوردستان ، كە بۆ یەكەمجارە منداڵێك لە یاری تۆپی پێ بگات بەم ئاستە.
یار (مێسی كەركووك) دوای دوو ساڵ لە باری خراپی شوێنی مانەوە خەم، ئێستا ئاستی بژێوی ڕۆژ بە ڕۆژ لە باشبووندایە و لە ئەكادیمی جنۆڤای سەر بە یانەی سەمپدۆریا ئیتاڵی یاری دەكات و چەند یانەیەك سەرسامی ئاستی بوونە لە داهاتوودا كۆبونەوە لەگەڵ مێسی كەركووك دەكەن، دوو ساڵ پێش ئێستا یانەیەكی وڵاتی هۆڵەندا گرێبەستێكی لەگەڵ كرد بە نوێنەری سەركەوت ئاكرەیێ لە شاری ڕۆتردام-ی هۆڵەندا كارەكانی ئاسانتركرد بۆ وەك داوەتنامە لەگەڵ یانەكە ڕێككەوت، بەڵام بەداخەوە لە كوردستان و ئۆلۆمپیادی كوردستان دژایەتی كرا و نەیتوانی خۆی بگەینێتە وڵاتی هۆڵەندا،سەركەوت ئاكرەیێ وهك دڵسۆزێكی كورد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" من بە ئەركی سەرشانی خۆم دەزانم هەمووكات یارمەتییان دەدەم بۆ سەركەوتن" نزیكی ٥ساڵ زیاترە پەیوەندیمان بەردەوامە لەگەڵ باوكی مێسی كەركووك سەعید كاكەیی لەهەر پەیوەندییەك پشتیوانی خۆمان بۆ دەربریوە لە هۆڵەندا تا ئیتاڵیا لەكاتی هەموو پەیوەندیەك باسی ئاستی یار-مان كردووە كە چۆن بتوانێت ئاستی بەرزكات گفتوگۆیەكی باش لەسەر مێسی كەركووك دەكەین.
عهبدولقادر ههولێری