ئه‌كادیمیاى تۆپى باسكه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى وه‌رزشیى ئافره‌تانى هه‌ولێر بوونه خاوه‌نى هۆڵى داخراوى وه‌رزشیی خۆیان له شارى هه‌ولێر، له ئێستادا كارگێڕى یانه‌كه له هه‌وڵى دروستكردنى تیپى تره بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به خزمه‌ت كردن بده‌ن له یارییه جۆراوجۆره‌كانى له هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان، له مهراسیمێكیشدا ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌فه‌رمى كردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى تیپى تۆپى باسكه‌ى كچان و كوڕانى یانه‌كه‌یان راگه‌یاند،له باره‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ئهكادیمیایهش رازاو كه‌ریم سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"ئه‌كادیمیاى باسكه‌ى یامهكهمان بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی كچان و كوڕانه له ته‌مه‌نى 8ساڵى بۆ 18 ساڵى كراوه‌ته‌وه وه‌كو كه‌مپى هاوینه‌یه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، مه‌به‌ست و ئامانجی ئێمه له یانه‌ی ئافره‌تانى هه‌ولێر له كردنه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌كادیمیایه خزمه‌ت كردنى یارى باسكه‌یه له شارى هه‌ولێر كه ئێمه ماوه‌یه‌كه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌مان هه‌بووه كه تیپێك دروست بكه‌ین له یارى باسكه بۆ یانه‌كه‌مان، چونكه تیپه‌كانى ترمان هه‌یه و باسكهمان نه‌بووه، گرنگى دانى زیاتریشه به یارییه‌كانى باسكه له هه‌رێمى كوردستان و پێگه‌یاندنى یاریزانانى كورد له‌سه‌ر ئاستى هه‌ردوو ره‌گه‌ز، ئه‌وه‌ى بهتواناشمان بێت بۆ خزمه‌ت كردنى وه‌رزش له شارى هه‌ولێر كه‌مته‌رخه‌مى ناكه‌ین، جێگاى ئاماژه پێكردنه یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانى فوتساڵ و باله و پاسكیلسوارى و تایكواندۆ و تێنس و چه‌ندین تیپى جۆراوجۆرى هه‌یه، ئامانجیان زیاتر كردنى تیپه‌كانى تره.
كارزان كانه‌بی