پاڵه‌وانێكى كورد له كامبۆدیایه
عه‌لى قه‌ره‌داخی یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانى كوردستان كه ئێستا له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتانى كیشوه‌رى ئاسیا بۆته پاڵه‌وانێكى گه‌وره و یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كانى ئاسیا چاویان له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له ئاینده‌یه ئه‌و پاڵه‌وانه كورده ده‌چێته چ قۆناخێكى ئه‌م یارییه، عه‌لى عه‌بدوللا قه‌ره‌داخى له دایك بووى ساڵى 1992ى شارى سلێمانیه و ته‌واوى مه‌شق و راهێنانه‌كانى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى وو‌ڵاتى تایله‌ندو كامبۆدیا ئه‌نجامداوه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌سه‌ر ئاستى جیهانى به تاییهتى له كیشوه‌رى ئاسیا، له ئێستادا له وو‌ڵاتى كامبۆدیاو میانمار له یارییه‌كانى هونه‌رى جه‌نگى زیاتر گرنگى به‌تواناكانى خۆى ده‌دات، له‌م باره‌شه‌وه له وو‌ڵاتى كامبۆدیاوه عه‌لى قه‌ره‌داخى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"له‌م ماوه‌یه‌دا له پاڵه‌وانێتى خمهرفایتى نێوده‌وڵه‌تى له وو‌ڵاتى كامبۆدیا رووبه‌رووى پاڵه‌وانى كامبۆدیا تێ سهمخان بوومه‌وه له‌ژێر چاودێری میدیاكانى كامبۆدیا و ژماره‌یه‌كى زۆرى ووڵاتان توانیم ببمه پاڵه‌وانى كامبۆدیا و نازناوه‌كه به ئاڵاى پیرۆزی كوردستانه‌وه به‌رز بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یش بۆ من وه‌كو یاریزانێكى كورد ئه‌نجامێكى گه‌وره بوو، گوتیشى " له ئێستادا سه‌رقاڵى خوێندنم له هونه‌ره جه‌نگییه‌كان له ئاسیا له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانى تایله‌ند و میانمار وژاپۆن و كامبۆدیا و چین، چونكه ئه‌م ووڵاتانه مه‌ڵبه‌ندى وه‌رزشیی هونه‌ره بهرگرییهكانن، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م ووڵاتانهم هه‌ڵبژاردووه، رۆژانه‌ش خه‌ریكى مه‌شقی خۆمم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئاستم به‌رز بێته‌وه دوو یه‌كه‌ى مه‌شقى ئه‌نجام ده‌ده‌م خۆم بۆ پاڵه‌وانێتى زیاتر ئاماده ده‌كه‌م بۆ داهاتوو، سوپاسى و پاڵپشتى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه ئێستا هاوكارمن و یارمه‌تیم ده‌ده‌ن، هه‌میشه هه‌وڵم داوه به ئاڵاى كوردستانه‌وه به‌شدارى بكه‌م و هه‌رچه‌نده زۆرجار گرفتیشم بۆ درووست ده‌بێت، به‌ڵام به‌رده‌وام له كاره‌كانى خۆم .
كارزان كانه‌بی