پۆگبا بێهیوا بووە لە لایەن ریال مەدریدەوە

پۆگبا بێهیوا بووە لە لایەن ریال مەدریدەوە
ئەمرۆ شەممە رۆژنامەی تێلگرافی بریتانی بڵاوی کردەوە کە ئیدارەی یانەی ریال مەدرید پۆل پاگبای فرەنسی بێهیوای کردووە و تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە ئیدارەی یانەی مانچێستەر یونایتد نەکردووە بۆ دەستبەردار بوون لە یاریزانە فرەنسییەکە.

رۆژنامەی تێلگرافی بریتانی نوسیویەتی، کە ئیدارەی یانەی مانچێستەر یونایتد نایانەوێت پۆل پۆگبا بفرۆشن، وە لە ئەگەری فرۆشتنی پۆل پۆگبا مان یونایتد گفتوگۆی یاریزانە فرەنسییەکە لە سەرووی 160 ملیۆن یۆرۆ دەستپێدەکات.

زێنەدین زێدان راهێنەری یانەی ریال مەدرید خواستی گواستنەوەی یاریزانە فرەنسییەکەیە بەڵام فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بەهۆی زۆری نرخی پۆل پۆگبا ‌‌‌حەز بە گواستنەوەی یاریزانەکە ناکات.
Top