لاوانى هه‌ولێر پاڵه‌وانى كوردستان بوون
تیپى تۆپى پێى لاوانى یانه‌ى وه‌رزشیی ههولێۆ له كۆى ئه‌نجامدانى 12یارى له‌م وه‌رزى خولى نایابى لاوانى یانه‌كانى كوردستان توانى 26 خاڵ كۆبكاته‌وه و نازناوى خولى لاوانى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌رچه‌نده یانه‌كانى سیروانى نوێ و نه‌ورۆزى شارى سلێمانى تا دواین هه‌فته‌كانى خوله‌كه له كێبڕكێ بوون له‌گه‌ڵ لاوانى هه‌ولێر له سه‌ر نازناوى خوله‌كه، ئه‌م وه‌رزه‌ش خوله‌كه به به‌شدارى 13یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان به یه‌ك قۆناخبه شێوازى خول به‌رێوه‌چوو، یانه‌ى هه‌ولێر تاكه یانه بوو توانى هه‌شت سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه تۆماربكات، یانه‌كانى سیروان و نه‌ورۆزیش پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا، یاریزان یاد عوسمان له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به كۆكردنه‌وه‌ى 9گۆڵ بووه گۆڵكارى خوله‌كه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ئارارات و دهۆكیش دابه‌زین بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى لاوانى كوردستان،له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م نازناوه‌ش شوان ئه‌نوه‌ر راهێنه‌رى لاوانى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له‌سه‌ره‌تا كه تیپه‌كه‌مان كۆكرده‌وه یه‌ك ده‌ستیمان ده‌ستنیشان كرد‌و ئامانجمان سه‌ركه‌وتن بوو بۆ نازناو، یارییه‌كانمان به رێك و پێكى ئامادهكردووبوو له‌گه‌ڵ كاپتن سائیر تیپێكى زۆر باشمان دروست كردبوو، كێبڕكێ باشمان كرد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌كان، ئاماده به‌رده‌وام خزمه‌تى یانه‌ى دایك و سوپاسى كارگێڕی تیپه‌كه ده‌كه‌م و سه‌رپه‌رشتیارى تیپ زۆر نزیك بووه لێمان و هاوكارى باشی كردووین، هیوادارم یانه‌ى هه‌ولێر گرنگى به‌م یاریزانه لاوانه بدات و یاریزانى زۆر باش و به‌توانان ئێستا ده‌توانن بانگێشتى خولى عێراقیان بكه‌ن و یارییان پێ بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی