پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ى داناوه‌

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ى داناوه‌
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ى داناوه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بۆ كۆمه‌لێك یاریزانى لاو و ئه‌ستێره‌ توانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ وه‌رزى نوێش كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ى داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ و به‌ گه‌وره‌یی هێشتنه‌وه‌ى ناوى یانه‌كه‌یان، له‌م باره‌شه‌وه‌ نیهاد عادل جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" به‌رنامه‌ى باشمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پلانێكى تۆكمه‌ دابنێن بۆ وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تاكو ئێستا به‌فه‌رمى ده‌ستمان به‌ هیچ كارێك نه‌كردووه‌ له‌ هێنانى یاریزانان و ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌، به‌ڵام وه‌كو كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌رنامه‌ى باشمان له‌ به‌رده‌سته‌ بۆ كاركردن له‌سه‌رى، بۆ ستافى راهێنه‌رانیش ته‌واوى ستافی راهێنه‌رانى یانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بن و سه‌رپه‌رشتى تیپه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتووش، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ و ریتم كار ده‌كه‌ین و یانه‌كانیش كێبڕكێ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پلانى خۆمان هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێ ساڵ به‌ ساڵ ئاستى باشتر و ئه‌نجامى باشتر بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌كه‌مان درێخی ناكه‌ین .
كارزان كانه‌بی
Top