عه‌لی كاكه‌مینه له چه‌ندین یانه داوا كراوه
دواى ئه‌وه‌ى وه‌رزى رابردوو عه‌لى كاكه‌مینه هێرشبه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی شێروانه‌ى كه‌لار توانى ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى گه‌رمیان پێشكه‌ش بكات، ئه‌م وه‌رزه‌ش نیازى رۆیشتنى هه‌یه له یانه‌كه‌ى و چه‌ندین یانه داواى یارى كردنیان لێكردووه، به‌ڵام تاكو ئێستا خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه كه له وه‌رزى نوێ یارى بۆ چ یانه‌یه‌ك ده‌كات و درێسى كام یانه ده‌پۆشێت، له‌م باره‌شه‌وه عه‌لى كاكه‌مینه هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ى شێروانه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بۆ خولى پله یه‌كى عێراقی زۆر یانه پێیان گوتومه بۆ یارى كردن،به‌ڵام من حه‌زم به راستگۆییه نه‌وه‌ك هه‌ر جارێك و قسه‌یه‌ك بكه‌یت، له‌گه‌ڵ یانه‌ى برایه‌تى هه‌موو شتێكم ته‌واو كرد، به‌ڵا دواتر قسه‌یان گۆڕى، یانه‌ى كه‌ربه‌لا به‌نیاز بووم گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌م ئه‌وه بوو قسه‌یان گۆڕى بۆ گرێبه‌سته‌كه‌م گوتیان پاره‌كه به دوو قیست ده‌ده‌ین منیش متمانه‌م پێیان نه‌بوو،یانه‌ى زاخۆش داوایان كرد ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه بۆیه بێزار بووم له قسه گۆڕین، گوتیشى به‌رنامه‌ى من ئێستا ئه‌وه‌یه بۆ وه‌رزى نوێ یارى بۆ یانه‌یه‌كى تر ده‌كه‌م له خولى كوردستان، ئێستا مۆڵه‌تى یارى كردنم ئازاد بووه لاى خۆمه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری بكه‌م،گوتیشى من بۆ وه‌رزى نوێ بۆ یانه‌یه‌كى تر یارى ده‌كه‌م، ڕه‌نگه رێگریشم لێبكرێت، گوتیشى " چه‌ندین یانه‌ى كوردستان داواى یارى كردنیان لێم كردووه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكى كۆتایم نه‌داوه له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆم جارێك چاوه‌ڕوانم بزانم له‌گه‌ڵ چ تیپێك رێكده‌كه‌وم.
كارزان كانه‌بی