بە فەرمی جیانلویجی بوفۆن گەڕایەوە یانەی یوڤێنتوس

بە فەرمی جیانلویجی بوفۆن گەڕایەوە یانەی یوڤێنتوس
ئەمرۆ پێنجشەممە بە فەرمی جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی بەنێوبانگی ئیتالی گەڕایەوە یانەی یوڤێنتوس.

بوفۆن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان گەیشتووە تۆرینۆ و سەردانی بارەگای یانەی پێشووی کرد، لەکاتی گەیشتنەوەی بۆ یانەکە لەبەردەم بارەگای یوڤێنتوس سەدان هاندەری خانمە پیرەکە پێشوازییان لە بوفۆن کرد و ئەویش واژۆی یادگاریی بۆ هاندەرەکان کرد.

رێککەوتنی بوفۆن لەگەڵ یوڤێ بەو شێوەیەیە کە بەلای کەمەوە وەرزی داهاتوو، لە خولی ئیتالیا 8 یاریی بەشداریی بکات، کە لە ئەگەری ئەنجامدانی 8 یاریی ریکۆردی پاوڵۆ ماڵدینی دەشکێنێت کە 674 یاریی بەدرێسی میلانەوە کردووە.
Top