بە فەرمی جیانلویجی بوفۆن گەڕایەوە یانەی یوڤێنتوس
بوفۆن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان گەیشتووە تۆرینۆ و سەردانی بارەگای یانەی پێشووی کرد، لەکاتی گەیشتنەوەی بۆ یانەکە لەبەردەم بارەگای یوڤێنتوس سەدان هاندەری خانمە پیرەکە پێشوازییان لە بوفۆن کرد و ئەویش واژۆی یادگاریی بۆ هاندەرەکان کرد.
رێککەوتنی بوفۆن لەگەڵ یوڤێ بەو شێوەیەیە کە بەلای کەمەوە وەرزی داهاتوو، لە خولی ئیتالیا 8 یاریی بەشداریی بکات، کە لە ئەگەری ئەنجامدانی 8 یاریی ریکۆردی پاوڵۆ ماڵدینی دەشکێنێت کە 674 یاریی بەدرێسی میلانەوە کردووە.