لیۆنێل مێسی رەخنە لە ناوبژیوانی یارییەكەیان بەرامبەر بە بەرازیل دەگرێت
لیۆنێل میسی دوای یاریەیكە لە لێدوانێكیدا گوتی: نازانم بۆچی سیستەمی ڤار لەم پاڵەوانێتییەدا بكاردێت، لە یارییەكەدا دو لێدانی سزا بۆ ئێمە هەژمار نەكرا، بە بێ ئەوەی ناوبژیوان بگەرێتەوە بۆ سیستەمەكە و سودی لێوەربگرێت و دڵنیا ببێتەوە لە روداوەكان.
كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین باسی لە یارییەكە كردو گوتی: ئاستێكی باشمان پێشكەش كردو هەولێكی زۆرماندا، وە توانیمان چەندین هەلی گۆڵ تۆماركردن دروست بكەین، بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو.
لە كۆتایدا مێسی گوتی: بەهۆی ئەو ئاستەی لەم پاڵەوانێتیە پێشكەشمان كرد دڵنیام لەوەی كە هاندەرانی ئەرژەنتین شانازیمان پێوە دەكەن، یاریزانانەكان ئاستێكی نایابیان پێشكەش كردو سوپاسیان دەكەم، پێویستە لە كۆششكردن بەردەوام بین بۆ ئەوەی هەڵبژاردەكەمان لە گەشەكردن بەردەوام بێت.