كۆپا ئەمێریكا .. ئۆرۆگوای تووشی ئەنجامێکی چاوەروان نەکراو بوو و ماڵئاوای لە پاڵەوانێتیەکە کرد
لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی هەردو هەڵبژاردە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بون لە پێناو دەستپێشخەری لە تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام سەركەوتو نەبون و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتای هات.
هەرچەندە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا هەوڵێكی زۆریاندا لە پێناو تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام بە بیانوی ئۆفاسایدەوە سێ گۆڵی كاڤانی و هاوڕێكانی رەتكراییەوە.
سەرئەنجام یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایهات و لە پێناو دەستنیشانكردنی تیمی براوە، ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەكلاكەرەوەو یاریزانانی پیرۆ بە ئەنجامی (5-4) گۆڵ سەركەوتنیان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگەر كردو لەو قۆناغەشدا روبەروی چیلی دەبنەوە.