چه‌ند یانه‌یه‌ك چاوى له‌ تواناكانى نه‌ریمان خدره‌

چه‌ند یانه‌یه‌ك چاوى له‌ تواناكانى نه‌ریمان خدره‌
چه‌ند یانه‌یه‌ك چاوى له‌ تواناكانى نه‌ریمان خدره‌
نه‌ریمان خدرى گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌مساڵ دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شه‌قلاوه‌ رێكه‌وت بۆ یارى كردن له‌ خولى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و یانه‌كه‌ش بگه‌ینێته‌ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان و ببێته‌ پاڵه‌وانى پله‌ دووه‌كانى كوردستان، له‌ ئێستاشدا چه‌ند یانه‌یه‌ك چاوی له‌ تواناكانى ئه‌و گۆڵپارێزه‌یه‌، له‌باره‌ى چاره‌نووشى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش نه‌ریمان خدر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ توانیمان له‌ خولى پله‌ دووه‌كان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش بگه‌ینه‌ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، گوتیشى " به‌ دڵنیایی بۆ وه‌رزى نوێ له‌ ریزى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ نامێنمه‌وه‌ ، له‌باره‌ى په‌یوه‌ندی كردنیشى به‌ یانه‌ى تازه‌ ناوبراو گوتیشى" چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى منیان كردوه‌ له‌ خولى نایابى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكه‌م، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌ڵامى كۆتایم نه‌داوه‌ته‌وه‌ جارێك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى تیپێك ببینمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌ خولى عێراقیش گوتى" بۆ خولى عێراق یارى ناكه‌م.
كارزان كانه‌بی
Top