رامیار ئازاد له چه‌ندین یانه داواكراوه
رامیار ئازادی یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند سالێكه له وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه له رێگاى وهرزشهوهش له‌گه‌ڵ چه‌ندین یانه‌ى ئه‌و ووڵاته یارى كردووه له خوله جیاوازه‌كان ئێستاش له شارى كێل له باكوری ئه‌ڵمانیا له یانه‌ى (interturkm) له پله‌ى پێنجى خولى (Oberliga) یارى ده‌كات، رامیار دووه‌م وه‌رزه وه‌كو كوڕه كوردێك یارى بۆ ئه‌م یانه ئه‌ڵمانیه ده‌كات، له‌باره‌ى چوونى بۆ یانه‌ى تریش رامیار ئازاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ماوه‌ى دوو وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ى (interturkm) ى ئه‌ڵمانى یارى ده‌كه‌م و ئاستى پێویستم پێشكه‌ش كردووه، هه‌رچه‌نده گرێبه‌ستم زۆر بۆهاتووه له یانه‌كانى تر‌ى شرهكانى تر، به‌ڵام هه‌موویانم ره‌ت كردۆته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ى بۆمن زۆر دوورن ئه‌و یانانه‌ى گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش كردووم، جگه له‌وه‌ش له‌به‌ر كارى تایبه‌ت و په‌یوه‌ست بوونم به ژیانى خێزانى ناتوانم بچمه هیچ یانه‌یه‌كى تر‌ى دوور له شاره‌كه‌م، بۆیه هه‌موو ههولێكم داوه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئێستام بمێنمه‌وه بۆ وه‌رزی نوێ خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین چاومان له‌وه‌یه ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین، منیش زۆر ئاسوده‌م له‌م یانه‌یه و ده‌مه‌وێ وه‌رزى نوێ ببمه گۆڵكارى خوله‌كه و ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه.
كارزان كانه‌بی