پێشمه‌رگه‌یه‌كى كوردستان به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى راكردنى گه‌وره‌ى جیهانى ده‌كات
سه‌فین ره‌سولی یاریزانى راكردنى ماوه درێژى كوردى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له ئێستادا سه‌رقالى ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ به‌شدارى كردن له چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى ماوه‌ى درێژى جیهانى له ووڵاتانى ئه‌وروپا، كه له پێشووتریش یاریزانى ناوبراو به ئاڵای كوردستانه‌وه چه‌ندین ئه‌نجامى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا به‌ده‌ست هێناوه، له‌م باره‌شه‌وه سه‌فین ره‌سول بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له ئێستادا له ئاماده‌كارییه‌كانم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئهكادیمیایهكهم له‌سه‌ر تراكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به شێوه‌یه‌كى تۆكمه و باشتر خۆم ئاماده بكه‌م بۆ به‌شدارى كردن له سێ پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا،گوتیشى له مانگه‌كانى شه‌ش و حه‌وت و هه‌شت له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانى ئه‌ڵمانیا و نه‌رویژ و سوید پلانى باشم داناوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئه‌نجامى گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنم، سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه‌ش بكه‌م كه هاوكار و پاڵپشت بووینه بۆ ئه‌وه‌ى من بتوانم به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیانه بكه‌م، وه‌كو یاریزانێكى كوردیش ده‌مه‌وێ به ئاڵاى پیرۆزى كوردستان به‌شداربم و ئه‌نجامى گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنم، هه‌رچه‌نده ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیانه یاریزانى به‌توانا تێدا به‌شدارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام من سورم له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره.
كارزان كانه‌بی