ناسر خلێفی یەکەم هەوڵی بارسێلۆنای بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار شکستپێهێنا
رۆژنامه‌ی لو پارێزیانی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند: بارسێلۆنا یه‌كه‌م هه‌وڵی خۆی له رێگه‌ی نێوهندگیرێكهوه داوه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌یمار داسیلڤای یاریزانی به‌رازیلی بكات، به‌ڵام ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان هه‌وڵه‌كه‌ی شکستپێهێناوە.
لو پارێزیان نووسیویەتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا هیچ ده‌سته‌واره‌یه‌كی به فه‌رمی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان نه‌كردووه، به‌ڵام خلێفی سووره له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له نه‌یمار.
نه‌یمار داسیلڤا لە دوو وەرزی رابردوو ریزه‌كانی بارسای جێهێشت و به‌رامبه‌ر به 222 ملیۆن یۆرۆ چووه ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانه و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.