ناسر خلێفی یەکەم هەوڵی بارسێلۆنای بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار شکستپێهێنا

ناسر خلێفی یەکەم هەوڵی بارسێلۆنای بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار شکستپێهێنا
ئەمرۆ پێنج شەممە ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م هه‌وڵی بارسێلۆنای بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار شکستپێهێنا.

رۆژنامه‌ی لو پارێزیانی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند: بارسێلۆنا یه‌كه‌م هه‌وڵی خۆی له‌ رێگه‌ی نێوه‌ندگیرێكه‌وه‌ داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌یمار داسیلڤای یاریزانی به‌رازیلی بكات، به‌ڵام ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان هه‌وڵه‌كه‌ی شکستپێهێناوە.

لو پارێزیان نووسیویەتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا هیچ ده‌سته‌واره‌یه‌كی به‌ فه‌رمی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان نه‌كردووه‌، به‌ڵام خلێفی سووره‌ له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له‌ نه‌یمار.

نه‌یمار داسیلڤا لە دوو وەرزی رابردوو ریزه‌كانی بارسای جێهێشت و به‌رامبه‌ر به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ چووه‌ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانه‌ و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا.
Top