گواردیۆلا داوای ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەکات

گواردیۆلا داوای ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەکات
پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، هەوڵی گواستنەوەی ئیسکۆی ناوەراستکاری یانەی ریال مەدرید دەدات بۆ پرکردنەوەی شوێنی داڤد سێلڤا ناوەراست کاری یانەکەی.

ئەمرۆ پێنج شەممە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە، کە ئەم هەوڵەی پیپ گواردیۆلا لە کاتێکدایە کە داڤد سێلڤا بریاری دایە کە لە کۆتایی وەرزی نوێ ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت و رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

هەروەها رۆژنامەی مارکا نوسیوویەتی: گواردیۆلا وای دەبینێت کە ئەو یاریزانە شوێنگرەوەیەکی باش بێت بۆ یانە ئینگلیزیەکە لە شوێنی داڤد سێلڤا.

ارکا نوسیوویەتی: ئیدارەی یانەی ریال مەدرید ئامادەیە بە بری 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئیسکۆ ببن، بەڵام ئەگەر زێدان پشت بەئیسکۆ ببەستێت ئیسکۆ نایەوێت یانە مەلەکیەکە جێبێهێڵێت.
Top