جامی ئه‌فریقا .. میسر بە سەرکردایەتی محه‌ممه‌د سه‌ڵاح خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە

جامی ئه‌فریقا .. میسر بە سەرکردایەتی محه‌ممه‌د سه‌ڵاح خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە
هه‌ڵبژارده‌ی میسر وه‌ك میوانداری جامی ئه‌فریقا، له‌ دووه‌م گه‌ڕی یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكراتی كرد و به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ڵبژارده‌ی میسر به‌ ئاستێكی باش ده‌رنه‌كه‌وتن و یاریزانانی كۆنگۆی دیموكراتی چه‌ندجارێك هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌یان له‌ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی میسر كرد، به‌ڵام له‌ دوو هێرشدا میسرییه‌كان دوو گۆڵیان تۆماركرد.

سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی له‌ خوله‌كی 25 میسری به‌ گۆڵێك پێشخست. ئینجا محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ خوله‌كی 43 گۆڵی دووه‌می بۆ میسر و یه‌كه‌می خۆی له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ خاوه‌نی 40 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.

به‌م ئه‌نجامه‌ میسر بووه‌ دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ له‌گه‌ڵ نایجیریا كه‌ بلیتی قۆناخی 16ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن.
Top