بە وێنە هەڵبژاردەی عێراق 72 یاریزانی لەژێر هەڕەشەی راگرتندان
ئەو لیژنەیەی لێپێچینەوە لە تەمەنی ئەو یاریزانانە دەكات، ئاشكرایان كردوە كە لە ئەگەری ساغبونەوەی ئەو تۆمەتانە دەبێت یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ هەمیشە ئەو یاریزانانە لە ریزی هەڵبژاردەكەی دوربخاتەوە، گەربێت و ئەو كارە نەكات ئەوا لە دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی شكوا بەرز دەكەنەوە لە دژی یەكێتی تۆپی پێی عێراقیش.
لە دیارترین ئەو یاریزانانەی کە ناویان هێنراوە و ئەگەری هەیە تەمەنیان ساختەكاری تێدا ئەنجام درابێت (عەلی عەدنان ، موهەنەد عەلی ناسراو بە (میمی) ، سەفا هادی ، سەعد ناتق ، بەشار ڕسان ، جەلال حەسەن و هومام تارق) و چەندان یاریزانی دیكە.
لەگەڵ ئەمانەشدا ناوی یاریزانێکی کورد لەلیستەکەدا هەیە کە ئەویش( شێرکۆ کەریم) پیشەگەری کوردە کە ئێستا لە خولی سویسرا یاری دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکە تەواوی ئەو یاریزانانە بۆ بەشداری کردن لە تیپی لاوان و تازە پێگەشتوان و ئۆڵۆمپی عێراق تەمەنیان ساختەی پێکراوە و هەروەها هەر سێ ڕاهێنەر(سەعد هاشم و قەحتان جەسیر و حەکیم شاکر) دەستی گەورەیان هەبووە لەو ساختە کاریانەی لە تەمەنی ئەم یاریزانانەدا ئەنجامدراوە.
هەر لە کاردانەوەی ئەم ڕووداوەدا سریچکۆ کاتیانیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر دادگا بەفەرمی بڕیاری سڕکردنی ئەو یاریزانانە بدات ئەوە بۆندەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە نوێ ناکاتەوە کە لە مانگی 9 کۆتایی دێت، كە ئەو رێكەوتە زۆر كاریگەرەو پێش 6 ڕۆژ لە دەستپێکردنی یارییەكانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەرە، كە پێدەچێت بە وازهێنانی ئەو راهێنەرە هەڵبژاردەی عێراق دابڕمێت.