بارسێلۆنا کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستی لەگەڵ ئەنتوان گریزمان ڕادەگەیەنێت

بارسێلۆنا کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستی لەگەڵ  ئەنتوان گریزمان ڕادەگەیەنێت
ڕۆژنامەى تیلیگرافى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، یانەى بارسێلۆنا ڕێککەوتنى لەگەڵ ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید تەواوکردووە و چاوەڕێى کۆتایى هاتنى ئەم مانگە دەکات بۆ یەکلاکردنەوەى گرێبەستەکە بەشێوەیەکى فەرمى.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بڕى مەرج سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى گریزمانى داوەتە یانە مەدریدیەکە، کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ یاریزانەکەشدا ڕێککەوتووە مووچەى ساڵانەکەى ١٤ ملیۆن یۆرۆ بێت بۆ ماوەى پێنج وەرز.

ئەمە لە کاتێکدایە، گریزمانى ٢٨ ساڵ، لە کۆتایى وەرزى ڕابردوودا بەفەرمى ڕۆیشتنى لە یانەکەیدا ڕاگەیاند و بەرشەلۆنەش چەند ساڵێکە هەوڵى گواستنەوەى دەدات.
Top