بۆفۆن یانەی داهاتووی ئاشکراکرد

بۆفۆن یانەی داهاتووی ئاشکراکرد
ئەمرۆ چوار شەممە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە کە جیان لۆجی بۆفۆن گۆڵپارێزی ئیتاڵی نزیکە لە گەرانەوەی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس.

بۆفۆن لە وەرزی رابردوو ماڵئاوایی لە یانەی یۆڤێنتۆس کرد و بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیەوە کرد و وە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رۆیشتنی لە یانە فەرەنسیەکە راگەیاند.

هەواڵی کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، کە بۆفۆن دووبارە دەگەرێتەوە یانەی یۆڤێنتۆس بۆ ماوەی یەک وەرز.

Top