هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسێلۆنا، گریزمانی خستووه‌ته‌ دڵه‌ڕاوكێوە

هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسێلۆنا، گریزمانی خستووه‌ته‌ دڵه‌ڕاوكێوە
ئەمرۆ سێشەممە گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فه‌ره‌نسی، ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی زۆر نیگه‌رانه‌ و له‌ دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژیت، بۆیه‌ بیر له‌ پاریس سانجێرمان ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گۆڤاره‌، هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسێلۆنا گریزمانی خستووه‌ته‌ دڵه‌ڕاوكی و له‌وه‌ ده‌ترسێت به‌رپرسانی بارسا له‌ به‌ڵێنه‌كه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

فرانس فوتبۆل، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گریزمان دوو ده‌سته‌واره‌ی بۆ هاتووه‌ له‌ مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ و نووسیویه‌تی "گریزمان گرێبه‌ستێكی گرانبه‌های له‌ مانچێسته‌ر یونایتد ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بیر له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كاته‌وه‌ و لاری له‌وه‌ نییه‌ بچێته‌ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی".

گریزمان له‌ كۆتایی وه‌رزدا رۆیشتنی خۆی له‌ ریزه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید راگه‌یاند و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ گریزمان بۆ چوونه‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گریزمان ببێته‌ یاریزانی بارسێلۆنا.
Top