رۆژنامەی سپۆرت: یانەی بەرشلۆنە و نیمار دا سێلڤا رێککەوتن

رۆژنامەی سپۆرت: یانەی بەرشلۆنە و نیمار دا سێلڤا رێککەوتن
ئەمرۆ سێشەممە رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاویکردەوە ناوەرۆكی بۆندەكەی رێككەوتنی نوێی یانەی بەرشلۆنە و نیمار دا سێلڤای بەرازیلی ئاشكراكردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت: هەردوو یانەی بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان رێككەوتن، نیمار دەگەرێتەوە ریزەكانی بەرشلۆنە، بۆندی ئەستێرەكەش بۆ ماوەی (5) ساڵە.

سەرچاوەكە دەڵێت: نیمار رازی بووە مووچەی ساڵانەی كە ئێستا(36) ملیۆن یۆرۆیە، كەم بكاتەوە بۆ (22) ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئەمەش سەرەتای مانگی داهاتوو بۆندە نوێیەكە رادەگەیەنرێت.
Top