بۆفۆن لە یانەیەکی ئیسپانیا نزیکە

بۆفۆن لە یانەیەکی ئیسپانیا نزیکە
ئەمرۆ دوو شەممە راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ ئیسپانیاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی ئیتالی له‌ خولی ئیسپانیاوه‌ داواكراوه‌.

ئەم هەواڵەش له‌ كاتێكدا نیتۆی گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌یه‌وێ بۆفۆن بكاته‌ جێگره‌وه‌ی نیتۆ.

ئه‌گه‌رچی پێشتر زۆر باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ به‌ هاتنی نیتۆ بۆ بارسا، سیلیسنی گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندی بارسێلۆناش ده‌چێته‌ ڤالێنسیا، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ سه‌رناگرێت، بۆیه‌ ڤالێنسیا خوازیاری گرێبه‌ستكردنه‌ له‌گه‌ڵ بۆفۆن.

بۆفۆن له‌ كۆتایی وه‌رزدا بڕیاریدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان نوێ نه‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ده‌یویست به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكات.

به‌پێی هه‌ندێك له‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان، یانه‌ی لیدز یونایتدی ئینگلیزی، به‌ سه‌رپه‌رشتی مارسێلۆ بێلسیای راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی، كه‌ له‌ خولی پله‌ یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را یاری ده‌كات، داوای گرێبه‌ست له‌ بۆفۆن ده‌كات.
Top