جەیمس رۆدریگێز لە بارەی زێدان و رۆیشتنی لە ریال مەدرید چەند لێدوانێکیدا

جەیمس رۆدریگێز لە بارەی زێدان و رۆیشتنی لە ریال مەدرید چەند لێدوانێکیدا
جەیمس رۆدریگێزی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، کە بە خواستن رووی کردە یانەی بایرن میونخ وە لە ئێستادا خواستنەکەی بە کۆتا هاتووە، دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە هەڵبژاردەی پاراگوای و سەرکەوتنیان بۆ چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمێریکا بە یەکەمی گروپی دووەم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی داهاتووی و یانەی ریال مەدرید چەند لێدوانێکیدا.

جەیمس رۆدریگێزی لە بارەی داهاتووی لە یانەی ریال مەدرید گوتی: لە ئێستادا هەموو هەوڵەکانی من تەنها لەسەر پالەوانێتی کۆپا ئەمێریکایە، وە تا ئێستا نازانم کە پەیوەندی بە کام یانە دەکەم.

رۆدریگێز گوتیشی: بریاری چونم بەستراوەتەوە بە یانەی ریال مەدرید، وە من تا ئێستا قسەم لەگەڵ زێدان نەکردووە لە بارەی داهاتووم لە یانەی ریال مەدرید.

Top