لە پاڵەوانێتی هالەی ئەڵمانیا، رۆجێر فێدرێر لە دیڤید گۆڤینی بردەوە
لەم یارییەدا رۆجێر بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و توانی بە دو كۆموڵەی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت" خاڵی كۆمەڵەكانیشی (7-6 و 6-1) بون.
فێدرێری تەمەن 37 ساڵ بە بردنی ئەم نازناوە ژمارەی ئەو پاڵەوانێتیانەی بەدەستهێناون بۆ 102 نازناو بەرزكردوەوە بۆ جاری دەیەم نازناوی ئەم پاڵەوانێتیەی بەدەستهێنا.
دوای بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتیە كە 500 خاڵی لەسەربو، مایسترۆ بە ریزبەندی دووەمی جیهانی بەشداری پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن دەكات كە بە یەكێك لە چوار پاڵەوانێتیە مەزنەكەی تێنسی سەر زەوی دادەنرێت.