نێیمار بۆ هاورێکانی: دەگەرێمەوە بۆ بارسێلۆنا

نێیمار بۆ هاورێکانی: دەگەرێمەوە بۆ بارسێلۆنا
ئەمرۆ یەک شەممە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بە هاورێكانی لە یانەی بارسێلۆنا راگەیاندوە و ئاگاداری كردونەتەوە كە خواستی گەرانەوەی هەیە بۆ یاریگای كامپ نۆ و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە قوربانی گەورە بدات.

پێشتر یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سێ مەرجی بۆ ئەو یاریزانە دانا لە پێناو گەرانەوەی بۆ یانەكە كە ئەوانیش كەمكردنەوەی موچەكەی و كشانەوەی ئەو شەكوایەی لە دژی یانەیكە تۆماركردبوو لەگەڵ گەیاندنی خواستی رۆیشتنی بە كاربەدەستانی یانەكە فەرەنسیەکە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە لە ئێستادا 36 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت وەك موچەی ساڵانە، بەڵام ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە داوایان لەو یاریزانە كردوە كە موچەكەی بۆ 22 ملیۆن یۆرۆ كەمبكاتەوە، كە هەمان ئەو موچەیەی پێشوە كە ئەو یاریزانە لە یانەی بەرشەلۆنە وەك موچەی ساڵانە پێیدەبەخشرا.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە نێیمار پەیوەندی بە یاریزانانی بەرشەلۆنە كردوەو پێی راگەیاندون كە دەگەرێتەوە بۆ ئەو یانەیە و ئامادەشە داواكارییەكانی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە جێبەێبكات و رازی ببێت بە كەمكردنەوەی موچەكەی و دەست لە 14 ملیۆن موچەی زیادەی یانەی پاریس سانجیرمان هەڵبگرێت.
Top