بەفەرمی ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاند

بەفەرمی ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاند
دانی ئەلڤێش ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەفەرمی رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند و وێستگەی داهاتووشی دیار نییە.

یاریزانە 36 ساڵەکە لە پۆستێکدا کە لەسەر ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، دەمەوێت ئەزموونێکی دیکە لە ژیاندا تاقیبکەمەوە، ئەمە بۆ من کاروانێکی گەورە بوو لە بردنەوە و بەدەستهێنانی ئەزموونێکی زۆر.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات، بۆ ئەو دەرفەتەی بە یاریزانەکەیانداوە لە یانەکەدا یاریی بکات و بچێتە نێو مێژووی یانەکەی.

دانی ئەلڤێش 73 یاریی بەدرێسی پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە، 8 گۆڵی تۆمارکردووە، 16 ئاسیستی کردووە و 6 نازناوی بردووەتەوە.



Top