سکالۆنی راهێنەری ئارجەنتین پێش یارییان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی قەتەر چەند لێدوانێکیدا
وە لە بارەی یارییەکەی ئەمرۆیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی قەتەر، سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە کۆنگرەیاکی رۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێکیداو رایگەیاند: ئێمە لە رووی دەروونیەوە لر دۆخێکی باشداین وە ئامادەین بگەین بە قۆناخی داهاتوو.
سکالۆنی گوتیشی: ئەو یاریزانە لاوانەی ئارجەنتین پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە لەم کاتەدا، وە هەڵبژاردەی قەتەر یارییەکی جوان پێشکەش دەکات، وە ئەم یارییە لە دوو یارییەکەی رابردوومان کە بەرامبەر بە هەردوو هەلبژاردەی کۆڵۆمبیا و هەڵبژاردەی پاراگوای جیاوازترە.