كۆپا ئەمێریكا .. بەرازیل گۆڵبارانی پیرۆی کرد و گەیشتە قۆناخی داهاتوو
لەم یارییەدا بەرازیل بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام پێشكەوت، گۆڵەكانیش (كاسمێر و فێرمینیۆ و سۆسا سوارێز)لە خولەكەكانی (12 و 19 و 32) تۆماریان كرد.
لە نیوەی دوەمیشدا بەرازیلییەكان لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بون و دو گۆڵی دیكەیان لە رێگەی (دانی ئالڤێس و ویلیان) تۆماركرد لە خولەكەكانی (53 و 90)ی یارییەكەدا.
سەر ئەنجام هەڵبژاردەی بەرازیل بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی تۆماركردو بە پلەی یەكەم خۆی گەیاندە قۆناغی دوەم.