کۆپا ئەمێریکا .. ڤێنزویلا لەسەر دەستی بۆلیڤیا گەیشتە قۆناخی 8ی پاڵەوانێتیەکە
دوێنێ لە یاریگه‌ی گۆڤێرنادۆر مه‌گالیس، لە یاری نێوان ڤێنزویلا و بۆلیڤیا، له میانی یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، كه ڤێنزویلا یارییه‌كه‌ی به 3 ـ 1 برده‌وه و بلیتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
داروین ماچێز له خوله‌كی دووه‌م و به لێدانێكی سه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ڤێنزویلا به‌ده‌ستهێنا، هه‌مان یاریزان له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م و به لێدانێكی به‌هێز گۆڵی دووه‌میشی بۆ ڤێنزویلا تۆماركرد.
به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه به 7 خوله‌ك، بۆلیڤیا له رێگه‌ی لیۆنێل خاستانیانۆ تاكه گۆڵی خۆی تۆماركرد، به‌ڵام ڤێنزویلییه‌كان دوای ته‌نیا 3 خوله‌ك گۆڵی سێیه‌م و دڵنیاییان تۆماركرد، له رێگه‌ی جۆزێف مارتینێزه‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌یه ڤێنزویلا به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرت له دوای به‌رازیلی خاوه‌ن 7 خاڵ و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه.