فێرناندۆ مۆریانتس: هازارد بۆ گەیشتن بە ئاستی مێسی پێویستی بە كۆششێكی زۆرە
هه‌روه‌ها مۆریانتس گوتی: هازارد زۆری پێویسته تاوه‌كو بتوانێت ململانێی مێسی بكات.
مۆریانتس، باسی یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد و گوتی: ریال مه‌درید هێشتا یاریزانی باشی هه‌یه و ئه‌مساڵیش گرێبه‌ستی زۆر گرنگی كردووه، ئه‌گه‌ر له وه‌رزی نوێ‌دا هیچ نازناوێك نه‌باته‌وه بۆ من زۆر سه‌یر ده‌بێت.
مۆریانتس، له باره‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدیشه‌وه گوتی: راهێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌درید ئه‌ركێكی ئاسانه به به‌راورد به یانه‌كانی دیكه، چونكه پڕه له یاریزانی باش و به‌هره‌مه‌ند.
مۆریانتس، له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ هازاردیش قسه‌ی كرد و گوتی: هازارد یه‌كێكه له باشترین یاریزانانی جیهان، به‌ڵام پێویسته كۆششێكی زۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی به باشی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بگونجێنێت.
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی پێشووی ریال مه‌درید، له‌باره‌ی ململانێی نێوان هازارد و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆناشه‌وه، گوتی: هازارد زۆری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ململانێی مێسی بكات، چونكه مێسی چه‌ندین ساڵه یاری بۆ یه‌ك یانه ده‌كات و به باشی شوێنی خۆی له‌و یانه‌یه كردووه‌ته‌وه.