له‌شجوانى زۆر به پاشى په‌رى سه‌ندووه
له‌شجوانى زۆر به پاشى په‌رى سه‌ندووه
قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى یه‌كێك له‌م قه‌زایانه‌ى كه خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه له یارییه جۆراوجۆره‌كان یه‌كێك له‌م یاریزانه به‌توانایانه‌ش پشتیوان عه‌زیزه كه یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق له یارى له‌شجوانى، پشتیوان خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، ناوبراو ئێستا خاوه‌نى 26بڕوانامه‌یه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان بۆ به‌شدارى كردن له دواین پاڵه‌وانیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى (IFBB) له شارى هه‌ولێر توانى له كێشى 70كگم ببێته پاڵه‌وان پشتیوان عه‌زیز له دایك بووى ساڵى 1985 له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى ناوبراو كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى له‌ش جوانى به شێوه‌یه‌كى گشتى چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-یاری له‌شجوانى زۆر به پاشى په‌رى سه‌ندووه له ماوه‌ى رابردوو، لاى هه‌مووانیش ئاشكرایه به چ شێوه‌یه‌ك گه‌نجان و لاوان روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن له شاره‌كانى كوردستان، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى یارییه‌كه‌یه له كوردستان.
* به بۆچوونى تۆ وه‌كو پاڵه‌وانێك چى بكرێت باشه بۆ به‌ره‌وپێشچوونى ئه‌م یارییه؟
-یاریزان ده‌بێ زۆر به باشى و رێك و پێكى به شێوه‌ى ته‌ندروست خواردنه‌كانى به‌كار بێنى، وه هه‌روه‌ها رێكخستنى سیسته‌مى خه‌وی به شێوه‌یه‌كى باش بێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ته‌ندروست بێ.
* كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى ساڵانه یه‌ك جار ئایا ده‌بێته هۆكار بۆ پێشوه‌چوونى ئه‌م یارییه؟
-هه‌موو یاریزانێك ده‌بێ سالێ جارێك ته‌شیف بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌شى به‌ره‌وو پێش بچێت، ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تیش بۆ یاریزانان بێگومان ده‌بێته هۆى پێشكه‌وتنى زیاترى یاریزانه.
* گرفتى یارى له‌شجوانى له چى ده‌بینى؟
-بۆ ئه‌م گرفته‌ش ده‌بێ یاریزان مێشكى كار بكات، نه‌ك چاوى .
*كردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆڵانه تا چه‌ند لایه‌نێكى خزمه‌ته و ئه‌وى تر‌ى بارزگانى؟
-هه‌ندێك له هۆڵه‌كان بێگومان بۆ بازرگانى كردن هۆڵیان داناوه و به‌شێكیش ده‌یانه‌وێ خزمه‌تى ئه‌م یارییه بكه‌ن له كوردستان.
* هه‌ست ناكه‌ى ئێستا ئه‌م یارییه زیاتر په‌ره‌ى ساندوه له ناو چینى گه‌نجان؟
- ئه‌م یارییه به شێوه‌یه‌كى زۆر باش په‌ره‌ى سه‌ندووه له ناو چینى گه‌نجان به‌ر ێژه‌یه‌كى به‌رچاو ته‌نانه‌ت لاى ئافره‌تانیش ئێستا گرنگى یه‌كجار زۆرى پێ ده‌درێت له شاره‌كانى كوردستان.
* به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو؟
-هه‌وڵى زیاتر ده‌ده‌م بۆ به‌ره‌وو پێش چوونم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به‌شێوه‌یه‌كى باشتر له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو به‌شدارى بكه‌م.
* ده‌لێن له‌سه‌ر گیرفانى خۆت به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانێتێكت كردووه ؟
-به‌لێ هه‌ندێك كه‌لوپه‌لم كڕی بوو به شێوه‌ى قست بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى پێ بكه‌م، دواتر فرۆشتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى پێ بكه‌م.
* تاچه‌ند به‌كارهێنانى ده‌رمانى وزه به‌خش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر یاریزانانى له‌ش جوانى ، ئایا ئێوه به‌كارى ده‌هێنن وه‌كو یاریزانان؟
-وه‌كو خۆم به رێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌رمانى ووزه به‌خش به‌كار دێنم، زیاتر گرنگى به خواردن ده‌ده‌م له كاتى خۆى خواردنه‌كان ده‌خۆم.
* باشترین ئه‌نجامه‌كانت چین وه‌كو یاریزان و پاڵه‌وانێك؟
-دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كه‌مى هۆڵه‌كانى عێراق بووم له ساڵى 2017و 2018، ساڵى 2019بووه پاڵه‌وانى (IFBB) توانیم پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه و مه‌دالیاى ئاڵتونم به‌ده‌ست هێنا.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ته‌ى به وه‌رزشكارانى ده‌كه‌ن له شاره‌كانى كوردستان، سوباس بۆ مامۆستا نزارغه‌زلی هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاوكارم بووینه..