عیماد ئه‌سعه‌د له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێ

عیماد ئه‌سعه‌د له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێ
عیماد ئه‌سعه‌د له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێ
عیماد ئه‌سعه‌دى كاپتنى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و به‌ته‌مه‌نترین یاریزانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان كه‌ توانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى (2014تاكو2019) له‌ خزمه‌تى یانه‌كه‌ى پیرمام بووه‌ و چه‌ندین نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ ئه‌م ساڵیش بڕیارى وازهێنانى داوه‌ له‌ یارى كردن له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام بۆ وه‌رزى داهاتووش هه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ وه‌كو كارى راهێنه‌ری، له‌م باره‌شه‌وه‌ عیماد ئه‌سعه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هه‌رچه‌نده‌ من ماوه‌ى شه‌ش وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر یارى ده‌كه‌م و چه‌ندین ئه‌نجامى باشمان به‌ده‌ستهێناوه‌ و رۆڵى خۆم تێدا گێراوه‌ به‌وپه‌رى توانام خزمه‌تى یانه‌كه‌م كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ به‌هۆى ته‌مه‌نه‌وه‌ وازهێنانم له‌ یارى كردن داوه‌، به‌ سوپاسه‌وه‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌م كاك جه‌مال كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتێكى زۆر باشمان بووه‌ سوپاسى هه‌ڵوێستى ده‌كه‌م كه‌وا گوتى هه‌ر له‌ یانه‌كه‌ بمێنه‌وه‌ و كام شوێنت حه‌ز لێه‌ له‌ یانه‌كه‌ هه‌ڵبژێره‌، منیش بڕیارم داوه‌ له‌گه‌ڵ كاپتن سه‌میر و ده‌سته‌ى راهێنه‌ران به‌رده‌وام بم له‌ یانه‌كه‌ و به‌رده‌وام خزمه‌تى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ زۆرترین ده‌ستكه‌وتى وه‌رزشى به‌ده‌ست بهێنم، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ و پاڵه‌وانى كوردستان ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی
Top