فوتساڵى گازى باكوور كۆڵ نادات
تیپى فوتساڵى گازى باكووری شارى كه‌ركووك یه‌كێك له‌و تیپانه‌ى كه وه‌رزه‌كانى رابردوو یه‌كێك بووه له یانه ركابه‌ره‌كانى خوله‌كه بووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه دووچارى كۆمه‌لێك گرفت بووه و ئه‌نجامه‌كانى له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو جیاوازى هه‌یه، له ئێستاشدا تیپه‌كه خه‌ریكى خۆ رێكخستنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناخى دووه‌مى خوله‌كه به شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌ربكه‌وێت له خوله‌كه له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا قاسم جه‌میل راهێنه‌رى یانه‌ى فوتساڵى گازى باكوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ماوه‌یه‌كه دانیشتبووین له به‌ر مانگى ره‌مه‌زان كه ئه‌وه‌ش ساردییهكى دایه مه‌شقه‌كانمان، به‌ڵام ئێستا ده‌ستمان به مه‌شقه‌كانمان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى" كێشه‌مان زۆره چوار یاریزانمان تاقی كردنه‌وه‌ى دواناوه‌ندییان هه‌یه، سه‌ره‌تاى به‌شداری كردنیشمان بۆ ئه‌نجامى باش به‌شداریمان كردبوو، به‌ڵام سێ یاریزانى سه‌ره‌كیمان تووشى پێكان بوو و بارودۆخى یانه‌كه‌شمان تێك چوو، به‌ڵام تا ئێستا ماوین له خوله‌كه له كێبڕكێ ژماره‌یه‌كى زۆری خاڵمان له ده‌ستدا ، به‌ڵام كۆڵ ناده‌ین و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ نێو كێبڕكێیه‌كان.
كارزان كانه‌بی