تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى كۆیه چاوی له خولى نایابی كوردستان و عێراقه
تیپى تۆپى سه‌رمێزی یانه‌ى كۆیه ئه‌مساڵ خۆی رێكخستۆته‌وه چاوى له‌وه‌یه له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستانه‌وه خۆى بگه‌ینێته‌وه ریزى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان و یانه‌كانى عێراقیش، تیپه‌كه‌ش به‌به‌شدارى چه‌ند یاریزانێك ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ست پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى كۆیه بگه‌نه یانه‌یه‌كى گه‌وره له خولى نایاب، له‌م باره‌شه‌وه ئارام ئه‌كره‌م راهێنه‌رى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى كۆیه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له یارییه‌كانى قۆناخى دووه‌مى خولى تۆپى سه‌رمێزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان بكه‌ین، هیواشمان به‌خۆمان هه‌یه كه بتوانین سه‌ربكه‌وین سه‌ره‌تا به‌شدارى خولى پله یه‌كى عێراقی ده‌كه‌ین دواتریش له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستانیش هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین سه‌ربكه‌وین له هه‌ردوو خول، ئاماده‌كارییه‌كانیشمان وه‌كو پێویسته، گوتیشى " هه‌رچه‌نده ئێستا تیپى كچانمان له پله نایابى كوردستانه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م تیپه‌كانمان بگاته خولى نایاب كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش ئارام ئه‌كره‌م گوتیشى" وه‌كو تیپى تۆپى سه‌رمێز هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه، چونكه هه‌موو شتێكمان بۆ یاریزانان دابین كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌یه ته‌نیا ئامانجیان تێكدانى وه‌رزشه له شارى كۆیه، ئه‌گه‌ر نا ئێمه وه‌كو كارگێڕی یانه‌ى كۆیه‌ش هیچ گرفتێكمان نییه، ده‌مانه‌وێ ئاستى وه‌رزشى یانه‌كه‌مان زیاتر ببه‌ینه پێش ئه‌وه‌ى پێشمان بكرێ بۆ پێشخستنى وه‌رزشى شاره‌كه‌مان هیچ كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ین.
كارزان كانه‌بی