ئاسۆ رۆستم یارى كردن بۆ هه‌ولێر هه‌ستێكى خۆشه
یانه‌ى هه‌ولێر له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونى ستافی راهێنه‌ری نوێ به سه‌رپه‌رشتى كاپتن ئه‌كره‌م سه‌لمان ژماره‌یه‌ك یاریزانى خولى نایابى كوردستانى هێنایه ریزى یانه‌كه، یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش ئاسۆ رۆسته‌مى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورزۆى هێناوه‌ته ریزی یانه‌كه‌ى له دوو یارى رابردووش توانیویه‌تى ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر له خولى نایابی عێراقی، له‌باره‌ى یارى كردنی بۆ یانه‌ى هه‌ولێریش ئاسۆ رۆسته‌م بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هاتنم بۆ یانه‌ى هه‌ولێر بۆمن هه‌ستێكى زۆر خۆشه به تایبه‌ت یارى كردن به درێسی تیپى قه‌ڵاو مناره ، تاقی كردنه‌وه و ئه‌زموونێكى نوێیه، جگه له‌وه‌ش یارمه‌تیدانى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ره‌وو ئه‌نجامى باش، به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم له‌م ماوه‌یه خزمه‌تێكى زۆرى یانه‌ى هه‌ولێر بكه‌م، له‌باره‌ى خۆ گونجانیش له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى گه‌وره، ئاسۆ گوتیشى" ده‌توانم خۆم رابهێنم له یارى كردن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ، به‌ڵام ده‌بێ یاریزانه‌كانی هاوڕێم هاوكارى باشم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگونجێم له‌گه‌ڵیان ئه‌وه‌ى له تواناشم بێت له ماوه‌ى یارى كردنم له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر ده‌مه‌وێ زۆرترین ده‌ستكه‌وت و باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م، خولى عێراقیش خولێكى به‌هێزه و یاریزانى پیشه‌گه‌رى زۆر به‌توانایى تێدایه، له یارییه‌كانى داهاتوو ده‌مه‌وێ باشتریش ده‌ربكه‌وم.
گۆران كاوه