هه‌رێم كه‌لاری بڕیارى كۆتایی نه‌داوه‌

هه‌رێم كه‌لاری بڕیارى كۆتایی نه‌داوه‌
هه‌رێم كه‌لاری بڕیارى كۆتایی نه‌داوه‌
یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مساڵ دواى چاوه‌ڕوانى بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ توانى خه‌ونه‌كه‌ى بهێنته‌ دێ و جارێكى تر بگه‌رێته‌وه‌ ریزى یانه‌پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى به‌ بڕیارێكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان دابه‌زێنرابوو بۆ خولى پله‌ دوو، ئه‌م وه‌رزه‌ش كارگێڕى یانه‌كه‌ش ئه‌ركى مه‌شقدانه‌وه‌ى دایه‌ هه‌رێم كه‌لاری یاریزانى پێشووى یانه‌ى نه‌ورۆز، ئه‌م وه‌رزه‌ش كه‌لاری توانى جارێكى تر یانه‌كه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م بگه‌رێنته‌وه‌ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان و خه‌ونى كارگێڕى یانه‌كه‌ و هانده‌رانى وه‌رزشى هێنایه‌ دی، له‌ باره‌ى ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ش هه‌رێم كه‌لاری راهێنه‌رى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌ بوو بۆ چارى چه‌مچه‌ماڵ و هانده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كانى، گوتیشى" له‌ به‌رنامه‌ى خۆم به‌رده‌وام ده‌بم له‌ بوارى راهێنه‌ریدا، به‌ڵام بۆ ئاینده‌ى خۆم جارێك هیچ بڕیاری ئه‌وه‌م نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى خۆشه‌ویست ده‌مێنمه‌وه‌ یاخود نا، له‌ داهاتوودا بڕیارى كۆتایی خۆم ده‌ده‌م، ئه‌مسالێش به‌ پاڵپشتى هه‌موو لایه‌ك توانیمان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ خولى پله‌ دووه‌كان و ئاستى یانه‌كانیش باش بوو.
گۆران كاوه‌
Top