یونس شوكر له‌گه‌ڵ شه‌قلاوه ده‌ستكه‌وتێكی تۆماركرد
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێك له ریزى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر له هه‌ردوو خولى نایابی عێراق و كوردستان یارى بۆ یانه‌كه كردووه و یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ى كه توانیان یانه‌كه جارێكى تر بۆ خولى نایابى عێراق سه‌ربخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وت، یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش ئه‌م وه‌رزه له خولى یانه پله دووه‌كانى كوردستان یارى كرد‌و كۆمه‌لێك یاریزانى به‌تواناى برده ریزى یانه‌كه‌ى یونس شوكر یه‌كێك له‌و یاریزانانه بوو كه یانه‌كه‌ى هێنایه ریزى یانه‌كه‌ى ، توانیان یانه‌ى شه‌قلاوه بگه‌رێنه‌وه ریزی یانه‌ى پله یه‌كه‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه یونس شوكر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" من به‌رده‌وام له مه‌شقكردنم بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كات ئاماده بم بۆ یارى كردن، گوتیشى ئه‌م وه‌رزه به‌هۆى سه‌رقالیم به ئیشه‌وه ویستم پشوو بده‌م هه‌رچه‌نده چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى یاریكردنیان لێكردم، به‌ڵام خۆم حه‌زم نه‌كرد ده‌مویست پشوو بده‌م، گوتیشى بۆچوونم بۆ یانه‌ى شه‌قلاوه وه‌كو ئه‌وه چووم كه هاوكاری یانه‌كه‌م بكه‌م بتوانم سه‌ریان بخه‌ینه‌وه بۆ خولى پله یه‌ك، سوپاس بۆ خوداى گه‌وره ئامانجم پێكا توانیم له كۆى چوار یارى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه چوار گۆڵ و پێنج ئه‌سیست تۆماربكه‌م و یانه‌كه‌ش سه‌ربخه‌ینه‌وه بۆخولى پله یه‌ك، گوتیشى بۆ ئاینده نازانم چى ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كام یانه یارى ده‌كه‌م.
گۆران كاوه