پۆل پۆگبا ناوی یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکات
تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵی هەوالێکی سەبارەت بە یانەی داهاتووی پۆل پۆگبا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پۆگبا بریاریداوە بگەڕێتەوە یانەی یوڤێنتوس نەک پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.
چەند رۆژێک پێش ئێستا پۆگبا لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی، ئێستا کاتی ئەوەیە تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئەنجامبدەم و رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند.
لە دوای ئەم لێدوانەی پۆل، دەنگۆی ئەوە هەبوو یاریزانەکە روو لە یانەی ریال مەدرید دەکات، بەڵام یوڤێنتوسیش بۆ گەڕاندەنەوەی پۆگبا هاتە سەرهێڵ و ئەو رۆژنامە ئیتاڵییە بڵاویکردووەتەوە، فابیۆ باراتیسی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوس بۆ ئینگلتەرا گەشتی کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە فەرەنسییەکە یەکلاییبکاتەوە و بە پێی هەواڵەکانیان پۆگبا گوتوویەتی دەمەوێت بگەڕێمەوە یوڤێنتوس.