لیڤەرپول هاتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپی
رۆژنامەی "میرەر"ی بەریتانی بلاویکردەوە کە کیلیان مباپی لە لایەن هەردوو یانەی لیڤەرپول و یانەی ریال مەدرید گرنگی پێدەدرێت چونکە پێشبینی دەکرێت بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە هاوینی ئەم ساڵ.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە هات کە کیلیان مباپی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە کە نووسیبووی "بەم زووانە".
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەسەر ئەستێرە فەرەنسیەکە پاش ئەوە هات کە ناسر خلیفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند کە دەرگا کراوەیە کە هەر یاریزانێک دەیەوێت بروات کە دڵخۆش نیە لەم یانەیە.